Active@ ZDelete v: 7.1.4   

زۆر جار بۆ پاراستن پێویستە فایلەکان بە تەواوی بسردرێنەوە،هەر وەک بۆ هێنانەوەی فایلە سڕاوەکان پرۆگرامی باش درووست کراون، ئەو پێویستییەش خوڵقاوە کە بە هۆی نەرمەواڵەوە بتوانرێ هەر چییەکمان بوێ بە یەکجاری بیسڕینەوە کە هیچ بەرنامەیەک نەتوانێ بیانهێنێتەوە. سڕینەوەی یەکجارەکی فایلە کەسییەکان، جێ پێی گەرانەگان و رێکەوتەکانی و هەر وەها سەرجەم فایلەکان، هێز و کرداری ئەم پرۆگرامەن کە Active ZDelete Net بۆ بەکارهێنەری هێناوەتە بەرهەم. ئەم بەرنامەیە کە ئەمنییەتێکی یەکجار زۆری هەیە و کەمتر تووشی هەڵە دەبێ لە زۆر شوێنی گرینگی دەوڵەتی لە زۆر وڵاتان دا کەڵکی لێوەردەگرن.
جێگای ئاماژە پێدانە کە هێندێک کرداری خۆکاری هەیە بۆ وێنە راستەوخۆ هەڵدەستێ بە سڕینەوەی ئەو فایلانەی کە بە هۆی گەران لە ناو وێب دا دروست دەبن کە زۆر لە ئیدارات و کۆمپانیاکان و هەر وەها سیستەمەکانی ماڵیش بۆ بردنە سەری ئەمنییەتی زیاتر کەڵکی لێ وەردەگرن و...!

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 15.8 MB
File ver    : 7.1.4
File format : exe
Date Added  : May-31-2011
Last viewed : Dec 28th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
Ashampoo UnInstaller v4.2.2   

Ashampoo UnInstaller 4.20 ناوی نەرمەواڵەیێکی بەهێزە لە بواری سڕینەوەی پوختی نەرمەواڵەکانی سیستەم. بە یارمەتی ئەم نەرمەواڵەیە ئێوە دەتوانن بە هەڵبژاردنی ئامرازی مەبەست بە کەرەستەکانی ناو نەرمەواڵەیەکە هەستن بە سڕینەوە و خاوێن کردنەوەی نەرمەواڵەکانی سیستەم. بەم پرۆگرامە هەموو فایلە جێماوەکانی دوای سڕینەوە بە یەکجاری لە ناو سیستەم پاک دەکرێنەوە و هیچ ئاسەوارێکیان لێ ناهێڵێتەوە.
هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بریتین لە :
-خاوێن کردنەوەی فایلەکانی زێدە و بێ کەڵکی درایوەکان
-توانایی سڕینەوەی پووختی نەرمەواڵەکانی داگیراو
-گەرانی تەواوی ریجێستێری و پەپکەرەقە بۆ دۆزینەوە و رەشکردنەوەیان لە فایلە زێدەکان
-سڕینەوەی ئەو بەرنامانەی کە ویندۆز ناتوانێ بیانسڕێتەوە
-توانایی سڕینەوەی Screen saver ەکان
-توانایی گەران و خاوێن کردنەوەی فایلە زێدەکان و بێ کەڵکی ناو پەپکە
- توانایی گەران و خاوێن کردنەوەی فۆلدێرەکانی بە تاڵی ناو پەپکە
-نوێ بوونەوەی خۆکارانەی نەرمەواڵەکە
-ریزکردنی ناوی نەرمەواڵەکانی داگیراو بە خێراییەکی زۆر
-بوونی رێکخستنەکانی جۆراوجۆر بۆ شارەزاکان
-نیشاندانی رێچکەی نەرمەواڵەکانی داگیراو
-و...

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 10.82MB
File ver    : 4.2.2
File format : exe
Date Added  : 2012/02/16
Last viewed : Jan 07th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
Free Download Free Download
Revo Uninstaller v1.95   

ئەم پرۆگرامە وێرای بە خۆرایی بوونی، ئامرازێکی زۆر بەهێزە و هەڵدەستێ بە لابردن و سڕینەوەی ئەو بەرنامانەی کە داگیراون، بەڵام بۆ رەش کردنەوەیان و سرینەوەیان کێشە دروست دەکەن و ناسڕدرێنەوە. ئەم بەرنامەیە هەموو پاشماوەکانی ئەو پرۆگرامانەی کە دایاندەگرین و فایلی زیادە لە ناو سیستەم درووست دەکەن دەدۆزێتەوە و رەشیان دەکەینەوە و بە یەکجاری دەیانسرێنێتەوە. هەر وەها بە بوونی ٨ ئامرازی تر بۆ خاوێن کردنەوەی سیستەم، ویستەکانتان دابین دەکات. وێرای ئەوانەش پشتیوانی خۆرایی لە نوێ بوونەوەکان دەکات.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 2.49MB
File ver    : 1.95
File format : exe
Date Added  : Aug 08 2011
Last viewed : Dec 31th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download
DeleteOnClick v2.3.0.0   

ئایا ویستووتانە بووخچەیەک یان وێنەیەک لە ناو سیستەمەکەتان بسرنەوە کە دووبارە نەتوانرێ بهێنرێتەوە و بۆ هەمیشە لە ناو هارد دا بسڕێتەوە؟ یەکێ لە شێوەکانی سڕینەوەی یەکجاری فایل، پڕ کردنی هاردە بە فایلی تر، هەر چەند ئەوە زۆر دژوارە و ئەنجامدانی کاتێکی زۆری دەوێ بەڵام دیسان هیندێک زانیاری هەر دەمێنێتەوە وەکوو رێکەوت و ...! ئەم پرۆگرامە بەرنامەیەکی زۆر پێشکەوتووە کە رواڵەتێکی زۆر ساکاری هەیە بەڵام زۆر کاریگەرە و تەنیا بە کرتە کردنێک بۆ هەمیشە ئەو فایلەتان بۆ دەسڕێتەوە کە بەهیچ پرۆگرامێکی ریکاوێری نا‌هێندرێنەوە، بۆیێ دەبێ لە سڕینەوە دا زۆر سەرنج بەوە بدەن و دڵنیا بن کە دەتانهەوێ رەشی دەکەنەوە،چوونکێ هەرگیز ناتوانن بیگێرنەوە!
-هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم بەرنامەیە بریتین لە:
-توانایی سڕینەوەی یەکجارەکی تەواوی فایلەکان جگە لەوانەی کە لە حاڵی کارکردن دا
-پشتیوانی لە ستانداردی U.S. DOD 5220.22-M بە مەبەستی سڕینەوەی یێکجارەکی فایلەکان
-سڕینەوە تەنیا بە کرتەکردنێک
-فایلە سڕاوەکان بە هیچ پرۆگرامێکی گەراندنەوە ناگەرێندرێنەوە
-توانایی سڕینەوەی ئەو فایلانەی کە لە بیرگەکاندا توانایی دیتنیان هەیە لە لایەن ویندۆزەوە
-ئیمکانی گۆڕینی ناوی فایلەکان پێش سڕینەوەیان بە مەبەستی شاراوە مانەوەی ناوەکانیان
-سڕینەوەی ناسنامەی تەواوی فایلەکان وەک رێکەوتی درووست بوون، تایبەتمەندییەکانیان و... پێش سڕینەوەی یێکجارەکی
-ئیمکانی کاراکردنی پرسیار، پێش سڕینەوەی یەکجاری بۆ وەرگرتنی ئیزنی سڕینەوە
-و...

تێبینی:ئــەم پــرۆگــرامــە بــۆ ســڕیــنـەوە دەچــێــتــە نــاو لـیــسـتی کلــیکی دەســتی راسـت (Securely Delete) بــە نـــاوی

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 1.64 MB
File ver    : 2.3.0.0
File format : exe
Date Added  : March 2011
Last viewed : Jan 02th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
Your Uninstaller! PRO v7.5

کاتێک کە لە سەر ویندۆز نەرمەواڵە یان کایەیێک... دادەبەزێنن، زۆر فایلی جۆراوجۆر لە ناو فۆلدێرەکان دا دروست دەبن بۆ ئەوەی بە کەڵک وەرگرتن لێی بەرنامەکە بە باشی کاری پێ بکرێت. ئەگەر بەرنامەکانی دامەزراو لە سەر ویندۆز زۆر بن لە گەڵ یەک دا تێکەڵ دەبن و وێرای ئەوەی کە خێرایی سیستەم دادەبەزێنێ، جێگایێکی زۆریش لە پەپکە رەقە دا داگیر دەکات. لەم دۆخە دا بە سڕینەوەی بەرنامە بێ کەڵکەکان، وێرای ئەوەی کە جێگا داگیرکراوەکەی سەر پەپکە رەقە ئازاد دەبێ، خێرایی سیستەمیش تا رادەیێک بەرز دەبێتەوە. بەشیAdd/Remove Programs لە کۆنترۆل پانێلی ویندۆز دا بۆ سڕینەوەی بەرنامە دامەزراوەکان دروست کراوە، بەڵام ئەم ئامرازە ئیمکاناتی تایبەتی بۆ ئەم کارە نییە و کاتی رووبەروو بوونەوە لە گەڵ ئەو ئامرازانەی کە ستاندارد نین گرفت درووست دەبێ و ناتوانی بیانسڕێتەوە، ئەگەریش بتوانێ بەو کارە هەڵبستێ زۆر پاشماوە بە جێ دەهێڵێت.
Your Uninstaller! PRO ئامرازێکی بەهێزە کە بۆ سڕینەوەی پرۆگرامەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێت. بەم ئامرازە دەتوانن بە شێوەی کێشان و بەردان(Drag & Drop ) هەر پرۆگرامێک کە بتانهەوێت، بیسڕنەوە. ئەم بەرنامەیە ناوبژی ساکار و سەرنجراکێشی هەیە و لە گەڵ گشت نوسخەکانی ویندۆز دا دەگوونجێ. توانایی سڕینەوە و خاوێنکردنەوەی هەر چەشنە بەرنامەیێکی سیخوریشی هەیە. بە هەبوونی ئەم ئامرازە بێ گومان بەشی Add/Remove Programs ی ویندۆز لە بیر دەکەن و ئیت بەکاری ناهێنن.
هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بریتین لە:
-سڕینەوەی بنەرەتی نەرمەواڵەکانی دامەزرێنراو -گەڕانی تەواوی ریجێستێری و پەپکە رەقە بۆ خاوێنکردنەوەی کلیلە بێ کەڵکەکانی ریجێستێری و فایلەکان
-سڕینەوەی ئەو بەرنامانەی کە لە بەشی Add/Remove Program دا ویندۆز توانایی سڕینەوەی نییە
-توانایی سڕینەوەی Screen saver ـەکان
-پێشاندانی ئامرازە دامەزراوەکانی ویندۆز وێرای Iconـەکانیان بۆ دۆزینەوەی هاسانتری شوێنی پرۆگرامەکانی داگیراو بۆ کارهاسانی پتر
-هەبوونی ئامرازێک بۆ سڕینەوەی فایلە بێ کەڵکەکانی ناو درایوەکان
-کۆنترۆل کردنی بەشی دەسپێکی ویندۆز بۆ رێکخستنی ئامرازەکانی ناو ئەم بەشە
-توانایی پێشاندانی وردی پێناسەکانی ئامرازە دامەزراوەکان بۆ دۆزینەوە بەرنامە سیخوورییەکان و سڕینەوەیان
-پشتیوانی کردن لە توانایی کیشان و بەردان بە مەبەستی راکێشانی ئەو بەرنامەیەی کە دەتانهەوێ بیسڕنەوە
-ریزکردنی ناوی ئامرازە دامەزراوەکان بە خێرایێکی زۆرەوە
-٥هەتا ١٠ قات خێراتر لە Add/Remove programی ناو ویندۆز
-هەبوونی رێکخستنی جۆراوجۆر بۆ بەکارهێنەرانی شارەزا
-و...

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 6.73MB
File ver    : 7.5.2014.03
File format : exe
Date Added  : Aug 24th 2014
Last viewed : Dec 30th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: 7 / 8 / 10
Free Download Free Download